Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: واشنتن بیر لە سەپاندنی سزای زیاتر دەکاتەوە بۆ سەر تاران


بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت واشنتن بیر لە سەپاندنی سزای زیاتر دەکاتەوە بۆ سەر کەرتە نوێیەکانی ئابووری ئێران.

بەرپرسەکە وتی بەڕێوبەرایەتییەکە بیر لەوە دەکاتەوە ئەو سزایانە بسەپێنێت هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو بوو.

بەرپرسەکە وتی " تەنها دەمانەوێت فشارە بەهێزەکان بەردەوام بن. دەمانەوێت کۆمپانیاکان بەردەوام بیر لەوە بکەنەوە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا بیرۆکەیەکی خراپە لەم قۆناغەدا."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند وڵاتەکەی دەکشێتەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان و ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا کە لە ساڵی 2015 دا واژۆکرا و دووبارە سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG