ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕابەرت ئۆبراین وتی ئەمەریکا زۆر نائومێد دەبێت ئەگەر کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی موشەکی مەودا فراوان یاخود موشەکی ناوەکی ئەنجام بدات و ڕێوشوێنی گونجاو دەگرینەبەر.
ئۆبراین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ئەی بی سی وتی " واشنتن شتی زۆری پێیە لە گیرفانیدا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە."
وتیشی " مافی خۆمانە بڕیارێکی گونجاو بدەین، بەڵام ئەمەریکا ڕیوشوێن دەگرێتەبەر وەکو چۆن لەم بارودۆخانەدا کردوومانە، ئەگەر کۆریای باکوور لەسەر ئەم ڕێڕەوە بڕوات ئەوا هەست بە نائومێدییەکی زۆر دەکەین و دەریدەبڕین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز