Accessibility links

ئەمەریکا سەرکۆنەی ' تاوانەکانی جەنگ ' دەکات دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر بینایەکی نیشتەجێبوون لە کیێڤ


کیێڤ
کیێڤ

کۆشکی سپی دەڵێت ئەمەریکا ڕووسیا بە بەرپرس دادەنێت لە " تاوانەکانی جەنگ " لە ئۆکرانیادا، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ڕووسیا لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە کاتی قەرەباڵغی بەیانیدا هێرشی کردە سەر بینایەکی نیشتەجێبوون لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە گوتی هێرشی دیکەش هەبوون، گوتی " هەر ئێستا هێرشێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا هەیە. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەن خراونەتە خوارەوە."

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی هەواڵی تەقینەوەی لە شارۆچکەی فاستیڤی دەرەوەی کیێڤ بڵاوکردۆتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە تەقینەوە لە شاری ئۆدێساش هەبووە.

هێزەکانی ڕووسیا بۆ جاری دووەم لە تەنها یەک هەفتەدا ژێرخانەکانی سەرانسەری ئۆکرانیایان کردە ئامانج، هێرشەکانیان ئەم جارەش لە کاتی قەرەباڵغی بەیانیاندا بوو کاتێک خەڵکەکە دەچوونە سەر کارەکانیان و خوێندکارانیش بۆ خوێندنگاکانیان.

وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر بە ڕۆژنامەنووسانی گوت " کۆشکی بە توندی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکانی ئەمڕۆی ڕووسیا دەکات، هێرشەکانی ڕووسیا بەردەوامن لە پیشاندانی دڕندەیی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن."

هاوکات ڕۆژی هەینی ئەمەریکا بە بڕی 725 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی دیکەی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، جین پیێر گوتی " ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە وەستان لە پاڵ گەلی ئۆکرانیادا تاوەکو ئەو کاتەی پێویست بکات."

گوتی " بەردەوام دەبین لە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا و بە بەرپرس دایاندەنێین لە تاوانەکانی جەنگ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG