Accessibility links

چین دەڵێت ئەمەریکا یارییەکی مەترسیدار دەکات دوای ئەوەی کەشتیەکی جەنگی ئەمەریکا بە تەنگەی تایواندا تێپەڕ دەبێت


چین ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی یارییەکی مەترسیدار دەکات کاتێک یارمەتی تایوان دەدات، ئەمەش دوای ئەوەی کەشتیەکیەکی جەنگی ئەمەریکا لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان چین و تایواندا.بە تەنگەی هەستاری تایواندا تێپەڕی.

چین لە پشتیوانیەکانی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ بۆ تایوانتوڕە بووە، لەکاتێکدا تایوان بە خاکی خۆی دەزانێ. ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا چەکی زیاتر بە تایوان دەفرۆشێت و کەشتیە جەنگیەکانی لە نزیک تایوان هاتوچۆ دەکەن و مانگی ڕابردووش جێگری سەرۆکی تایوان ویلیام لای سەردانی واشنتنی کرد.

وتەبێژی کەشتیگەلی جەنگی حەوتی ئەمەریکا ئانتنی جۆنکۆ وتی کەشتیە جەنگیەکەی ئەمەریکا یو ئێس ئێس مککامپێل " بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تەنگەی تایواندا تێپەڕیوە."

وتیشی " کەشتی و فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبن لە ڕۆشتنیان بە هەرشوێنێکدا کە یاسا نێودەوڵەتیەکان ڕێگەیان پێبدەن."

وەزارەتی بەرگری تایوان وتی کەشتیەکە لەژێر چاودێری هێزە چەکدارەکانی تایواندا بووە و ئەرکێکی ئاسایی هەبووە و هیچ کێشەیەکی تیادا نەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین سەرکۆنەی کارەکانی ئەمەریکای کرد و وتی " جوڵەکانی ئەمەریکا دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی چیندا و هەروەها زیانی گەیاندووە بە ئاشتی و جێگیری تەنگەی تایوان و پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان چین و ئەمەریکای ژەهراوی کردووە."

وتیشی " ئەو جوڵانە زۆر مەترسیدار بوون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG