Accessibility links

ئەمەریکا سەبارەت بە تەقەوەستاندن هوشداری بە سوریا دەدات


ئەمەریکا هەینی هوشداری بە سوریا دا کە "هەنگاوی شێلگیرانە و گونجاو" لە وەڵام دانەوە بە پێشێلکارییەکانی تەقەوەستاندن دەگرێتە بەر، و دەڵێت نیگەرانی ئەو ڕاپۆرتانەیە کە کردارێکی دەست پێنەکراوی لەشکری لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات لە گۆڕێ دایە.

هەروەها سەرۆکی سوریای هوشیار کردەوە کە کێشەکە بەرفرەوان نەکات.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەدر ناوێرت لە لێدوانێکی درەنگانی هەینی دا گوتی، "وەک پارێزەرێکی ئەو ناوچەیە لە گەڵ رووسیا و ئۆردن بۆ کەم کردنەوەی شەڕ، ئەمەریکا هەنگاوی گونجا و قایم لە بەرامبەر پێشێلکاری رژیمی ئەسەد دەگرێتەبەر."

ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ لە سوریا بنکە لە بەریتانیا چوارشەمە ڕاپۆرتی کرد کە هێزەکانی حکومەتی سوریا ئەم حەوتوە کە لە باشوری دمشق بە سەر داعش دا سەرکەوتن بەرەو هەریمی دەرعا پێشڕەوی دەکەن.

میدیای سەر بە حکومەتی سوریا ڕاپۆرتی کرد کە فڕۆکەکانی لافیتەیان بە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی سەرهەڵداو دا بڵاوکردۆتەوە و بە جیدی داوایان لێدەکات کە چەک دابنێن.

ئەو هوشدارییەی ئەمەریکا دوای هێرشێکی هاوشێوە لە هەریمی باکوری خۆرهەڵات لە سوریا دێت کە لە لە دەستی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات دایە. لە بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە کە چوار کاتژمێری خایاند دەوری ٣٠٠ ئەندامی گرووپی میلیشیای سەر بە حکومەتی ئەسەد کوژران.

XS
SM
MD
LG