Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە کەشتیەکانی کەنداو دەکات دوورکەونەوە لە کەشتیە جەنگیەکانی


لە ئاگادارکردنەوەیەکدا کە وادیارە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاڕاستەی ئێرانی دەکات، هێزی دەریایی ئەمەریکا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە بۆ کەشتیەکانی کەنداو و تیایدا دەڵێت دەبێت 100 مەتر دووربن لە کەشتیە جەنگیەکانی ئەمەریکاوە، ئەگەر نا " ئەوا لەوانەیە وەکو هەڕەشە سەیر بکرێن و ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی یاسایی بەرگریی ببنەوە."

ئەم ئاگادارکردنەوەیەی هێزی دەریایی ئەمەریکا دوای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دێت کە تیایدا ڕێنماییدا بە هێزی دەریایی ئەمەریکا تەقە لە هەر کەشتیەکی ئێرانی بکەن کە کەشتیە ئەمەریکیەکان بێزار دەکات.

لە ئاگادارکردنەوەکەدا هاتووە دەڵێت " دەکرێت کەمتر لە 100 مەتر نزیکبوونەوە لە کەشتیە ئەمەریکیەکان بە هەڕەشە دابندرێت."

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا ئامانج لە هەڕەشەکەی سەرۆک ترامپ جەختکردنەوەیە لەوەی هێزی دەریایی ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.

سەرکردایەتی هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا کە بنکەکەیان لە بەحرەینەوە لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئامانج لە ئاگادارکردنەوەکە پتەوکردنی پاراستن و کەمکردنەوەی نادیارییەکان و دانانی سنوورێکە بۆ مەترسییەکانی هەڵسەنگاندنی هەڵە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG