Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەمەریکا دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ پیۆنگیانگدا ئەنجام بدات بەڵام بەپێی کۆمەڵێک مەرجی گونجاو


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا کە لەسەر فشارەکانی بەردەوامە بۆ سەر کۆریای باکوور سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ پیۆنگیانگدا ئەنجام بدات بەڵان بەپێی کۆمەڵێک مەرجی گونجاو.

لە لێدوانێکیدا لە کۆشکی سپی لەبەردەم فەرمانڕەواکانی ویلایەتەکانی ئەمەریکادا، سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی زیاد لە هەموو کات هەوڵێکی زۆرم داوە سەبارەت بە کۆریای باکوور، ڕوونیشی کردەوە سەرەڕای سزاکان زۆربەی شتوومەکەکان لەڕێی ڕوسیاوە هەناردەی کۆریای باکوور دەکرێن.

هەروەها سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ پیۆنگیانگدا وتی " بزانین چی دەبێت."

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور کانگ کیۆنگ وا وتی پێویستە لەسەر کۆریای باکوور وەڵامی داواکاری زلهێزەکانی جیهان بداتەوە و دەست بەرداری بەرنامە ناوەکی و موشەکییەکەی بێت و ڕێگە بدات ئاشتی بکەوێتەوە لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.

کانگ لەبەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ داوای دەستپێکردنەوە سەردانی خێزانە کۆرییەکانی کرد کە لەیەکتر دابڕاون و وتی " ئەوە ئەرکێکی مرۆییە و مافێکە لە مافەکانی مرۆڤ.".

ئەم لێدوانەی کانگیش دوای ڕۆژێک لە کۆتای هاتنی خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپاد هات.

کانگ لە ئەنجومەنەکەدا وتی " پێویستە ڕۆحی پیۆنگچانگ بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت تاوەکو ئاشتی بکەوێتەوە نیمچە دورگەی کۆریا و ڕەوشە قورسەکە باشتر ببێتەوە."

وتیشی " کۆریای باکوور دەبێت وەڵامی داواکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بداتەوە و واز لە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی بهێنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG