Accessibility links

ئەمەریکا ڕەزامەندی عێراقی دەوێت لە دانانی سیستمی بەرگری موشەکی لەو وڵاتەدا


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر وتی ئەمەریکا هەوڵ دەدات ڕەزامەندی عێراقی دەست بکەوێت بۆ دانانی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت لە وڵاتەکەدا.

مەبەست لە دانانی ئەو سیستمە بەرگرییە موشەکییە بەرگریکردنە لە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەمەش دوای هێرشە موشەکییەی ئێران دێت لە هەشتی مانگی یەکدا کە بەهۆیەوە 50 سەربازی ئەمەریکی زیانیان پێگەیشت.

ئەمەریکا هیچ سیستمێکی بەرگری موشەکی پاتریۆتی لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد نیە کە بەلایەنی کەمەوە 11 موشەکی باڵیستیکی ئێرانی ئاڕاستەکراو و بەهۆیەوە سەربازانی ئەمەریکی زیانیان پێگەیشت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG