پـۆلیس له شاری واکۆی ویلایه‌تی ته‌کساس 192 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی په‌یوه‌ندیـیان به‌و شه‌ڕه‌ی پاش نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه له ڕێسـتورانتێـکی شاره‌که که‌وته‌وه له نێوان 5 گروپی ماتۆرسوار و بووه مایه‌ی کوژرانی 9 که‌س و برینداربوونی 18 که‌سی دیکه.
سه‌ره‌تا له نێو ڕێسـتورانته‌که به شه‌ڕه بۆکس هه‌ڵگیرسابوو و پاشان بۆ پارکی به‌رده‌می ته‌شه‌نه‌ی کردبوو که نزیکه‌ی 200 که‌س تیایدا به چه‌قۆ و ده‌مانچه به‌شـداریـیان کرد.
ده‌شڵێن له کاتی شه‌ڕه‌که نزیکه‌ی 150 بۆ 200 که‌سیش له ڕێسـتورانته‌که بوون و ناچار له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی ڕێسـتورانته‌که خۆیان کردووه به نێو ژووری فرێزه‌ره‌که‌یدا هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی پـۆلیس هاتووه و دۆخه‌که‌ی کۆنترۆڵکردووه.
پاتریک سوانتن ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی شاری واکۆ گوتویه‌تی 35 سـاڵه له ده‌زگای پـۆلیس کارده‌کات پـێشتر هه‌رگیز شه‌ڕێـکی وه‌ها خوێناوی نه‌دیوه.
جێی ئاماژه‌یه پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و هه‌موو خوێن ڕشتنه له‌سه‌ر شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل بووه که ئه‌و گرووپانه ماتۆره‌کانیانی لێ‌ڕاده‌گرن.