Accessibility links

لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 10,000 هاوڵاتی کۆریای باکوور ڤیزای ئەمەریکایان دراوەتێ


لێکۆڵینەوەیەکی دەنگی ئەمەریکا بۆ تۆمارەکانی ڤیزا دەریدەخات ئەمەریکا لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا ڤیزای داوەتە زیاتر لە 10,000 هاوڵاتی کۆریای باکوور، تۆمارەکە مانگی سێ تا مانگی شەشی ئەمساڵیش دەگرێتەوە.

لێکۆڵەرەوان دەڵێن بەهۆی بوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاوڵاتیانی کۆریای باکوور لە ئەمەریکا لەوانەیە سیخووڕی زۆر هەبێت لە ئەمەریکادا، وەکوو سیخوڕەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئەمەریکادا مانەوە و بەنهێنی کاریان دەکرد.

ئەو سیخوڕانە ناسنامەی ساختەیان پێبوو و زۆرجار ئیشی مەدەنیان دەکرد. ئەرکەکەیان ئەوەبوو لە خەڵکانی ناو حکومەت و کارەکان و خەڵکانی ئەکادیمیەوە نزیک ببنەوە بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر بابەتی جیا جیا کۆبکەنەوە، لە ئابووریەوە هەتاکوو بەرگری و دواتر زانیارییەکانیان دەنارد بۆ هەواڵگری ڕوسیا.

کیم بیۆنگ کی پڕۆفیسۆر لە زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سیئۆل وتی کۆریای باکوور هەمان شت دەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان.

کیم وتی " گەشت کردن بۆ ئەمەریکا خزمەتی مەبەستێکی زۆر گرنگ دەکات لە تێگەیشتن لە کۆمەڵگەی ئەمەریکی و زانینی ئەوەی ئەمەریکییەکان چۆن بیر لە کۆریای باکوور دەکەنەوە و هەروەها بۆ ئەوەی زیاتر فێر ببن لەسەر ئەوەی ئەمەریکییەکان چۆن ڕەفتار دەکەن یاخوود بیروڕا سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانیان بزانن، پێم وایە ئەوە ئەرکێکی زانیاریی کۆکردنەوەی زۆر گرنگە هەروەکوو چۆن گرنگ بوو لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا."

لە لێکۆڵینەوەکانی دەنگی ئەمەریکادا هاتووە ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا 100 ڤیزای داوەتە هاوڵاتیانی کۆریای باکوور، 52ڤیزایان بۆ کارکردن و گەشتیاری بووە و ئەوانی دیکە دیبلۆماتی بوون.

هەتاکوو ئێستا لەمساڵدا لە مانگی سێیەوە هەتاکوو مانگی شەش 18 ڤیزا دراوەتە هاوڵاتیانی کۆریای باکوور، حەوت ڤیزایان بۆ کارکردن و گەشتیاری بووە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG