Accessibility links

کاربەدەستانی تەندروستی ئەمەریکا دەڵێن تا ئێستا ٢٠ ملیۆن کەس لە ئەو وڵاتە بە پەتای کوڕۆنا نەخۆش کەوتوون


بیست ملیۆن کەس کە بە ئەو پەتایە نەخۆش کەوتوون مانای ئەوەیە ٦ لە سەد لە سەرجەم ٣٣١ ملیۆن دانیشتووی ئەمەریکا دەگرێتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشیەتێدپرێس کاربەدەستانی ئەمەریکا مەزەندەی دەکەن کە لە ئەو کاتەوە پەتای کوڕۆنا گەیشتوەتە ئەو وڵاتە تا ئێستا ٢٠ ملیون کەس لە ئەمەریکا پێی نەخۆش کەوتوون.

ئەم مەزەندەکردنەی رۆژی پێنج شەمە نزیکەی ١٠ هێندەی ئەو ٢ ملیۆن و سێ سەد هەزار کەسەیە کە پشتڕاست کراوە ئەو پەتایەیان گرتۆتەوە. کاربەدەستان لە مێژە ئەوەیان زانیوە کە میلیونها کەس بی ئەوەی ئاگادار بن تووشی نەخۆشییەکە بوونە کە ئەمەش بە هۆی بەردەوام نەبوونی تاقیکردنەوە گەلێک کەس تاقیکردنەوەی پزشکیان بۆ نەکراوە.

ئەم هەواڵە لە دەمێکدا دێت کە بەڕیوەبەرایەتی کار دەکات بۆ ئەوەی نیگەرانی وڵات سەبارەت بە کۆڤید ١٩ کەم بکاتەوە بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی زیاتر لە ١٠ ئەیالەتی ئەمەریکا دەبینن ژمارەی تووشبووان لە زیادبوون دایە.

بەڕێوەبەرایەتی ترامپ هەروەها ئەوە لە بەرچاو دەگرێت کە لە کارناسانی زانستی کەڵک وەربگرێت لە دەمێکدا ئەو نیگەرانیە هەیە کە هەندێک لە ئەیالەتەکان بە خەریکن دەست بە کار بکەنەوە.

ئەو مەزندەکردنە نوێیە بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگرتن لە نەخۆشییە و لە ئاکامی تاقێکردنەوەی نموونەی خوێنە کە لە سەرانسەری وڵات لە لایەن ئەو ناوەندە ، لە لایەن ناوەندەکانی خۆبەخشی خۆێن و سەرچاوەکانی تر وەدست هاتووە.

دوکتور روبرت رێدفیڵد، بەڕیوەبەری ناوەندی کونتڕۆل و پێشگرتن لە نەخۆشی، پێنجشەمە لە دەمێکدا لە گەڵ پەیامنێران دەدوا گوتی : ئەوە ڕوونە کە گەڵیک کەس لە ئەو وڵاتە هێشتاش جێگای گۆمانن. ئەوە مەسەلەیەکی زۆر جیدییە. بەڵام دەمەوێت خەڵک بە ئەوە بزانن کە ئێمە ئەمڕۆ لە بەراورد لە گەڵ مانگەکانی ٣ یان ٤ لە دۆخێکی جیاواز داین واتا ئەمڕۆ زۆرتر کەسانی گەنج تووشی نەخۆشییەکە دەبن کە وێناچێت نەخۆشییەکەیان پەرەبستێنێت یان لە ئاکامی ئەو دا گیان لە دەست بدەن."

XS
SM
MD
LG