فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەمەریکای باشوور وتی سوپای ئەمەریکا ئەگەر پێویست بکات ئامادەیە پارێزگاری لە سەربازانی ئەمەریکا و دامەزراوە سیاسییەکانی لە ڤەنزوێلا.
سەرکردەی هێزی دەریایی ئەمەریکای باشوور ئەدمیڕاڵ کارێگ فۆلەر لە دانیشتنێکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە ئەنجومەنی سیناتدا وتی " ئەگەر پێویست بکات ئێمە ئامادەین پارێزگاری لە سەرباز و دامەزراوە سیاسییەکانی ئەمەریکا بکەین لە ڤەنزوێلا."
فۆلەر ئاماژەشی بەوەدا دوو هەزار جەنەڕاڵ لە ڤەنزوێلا هەن کە زۆرینەیان سەر بە مادۆرۆن، بەڵام سوپاکەی وەکو گەلی ڤەنزوێلا لە برسا دەمرن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز