Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: واشنتن دان نانێت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزوێلادا


جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن سۆلیڤان

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن سۆلیڤان بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا دان نانێت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزوێلادا کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو.

ئەمەریکا بیر لە سەپاندنی سزا دەکاتەوە بەسەر کەرتی نەوتی ڤەنزوێلادا و سۆلیڤان وتی لەمیانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا لە بوێنس ئایرس ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆ لەسەر وەڵامدانەوەی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزوێلا دەکرێت.

سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ هەوڵدەدات بۆ دووەم جار لە ماوەی شەش ساڵدا جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی ڤەنزوێلا لە هەڵبژاردنێکدا کە حیزبی ئۆپۆزسیۆنی ڤانزوێلا بایکۆتی کردبوو. واچاوەڕواندەکرێت دواتر ئەنجامەکان ڕابگەیەنرێن.

سۆلیڤان وتی " پێویستمان بەوەیە جەخت لەوە بکەینەوە کە ئێمە پابەندین بە ئامانجەکانمانەوە کە ئەوەش بە ئامانج کردنی بەپرسانی ئەو ڕژێمە گەندەڵەیە نەوەکو گەلی ڤەنزوێلا. ئێمە نامانەوێت بەشێوەیەک وڵاتەکە بڕوخێنین کە دوای گەڕاندنەوەی دیموکراسی بۆ وڵاتەکە قورس بێت چاککردنەوەی. "

وتیشی سزاکان بۆ سەر کەرتی نەوت هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت و ئێستا ئەو بڕیارە وردبینی لەسەر دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG