نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڤەنزوێلا لە چاوپێکەوتنێکیدا کە لە ماڵپەڕی هەواڵی ڤەنزوێلا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ئەمەریکا هەوڵی دەستوەردانی سەربازیی لە ڤەنزوێلا نادات وەکو چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئابووری و سیاسیی ئەو وڵاتە.
جێی ئاماژەیە ئەمەریکا لەمساڵدا ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆی وەکو سەرۆکی یاسایی ڤەنزوێلا ناساند. زۆرێک گومانیان هەیە لە سەرکەوتنی نیکۆلاس مادورۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2018 ی ڤەنزوێلادا.
نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڤەنزوێلا کە بنکەکەی لە کۆڵۆمبیایە جەیمس ستۆری لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی " نامەنەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردانی سەربازی لە ڤەنزوێلادا بکات بەڵکو پێویستە چارەسەرێکی ئاشتیانە و سیاسیانە و ئابوورییانە بدۆزینەوە بۆ قەیرانەکان."
وتیشی " چۆن دەکرێت دیموکراسیەتتان هەبێت لە کاتێکدا ئێوە ناتوانن لەڕێی دەنگەکانتانەوە هەڵبژێرن؟"
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز