Accessibility links

مادۆرۆ : پەیوەندییەکانی نێوان ڤانزوێلا و ئەمەریکا لە نزمترین ئاستدان


سەرۆکی ڤانزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ لە لێدوانێکیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وت پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەیی و ئەمەریکا لەنزمترین ئاستدایە،

مادۆرۆ وتی " بەداخەوە ئێستا لە خراپترین ساتی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەمان و ئەمەریکاداین."

سەرۆکی ڤانزوێلا وتی پێویستە لەسەر خۆی و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕێز لە یەکتر بگرن و پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە باش بکرێتەوە و گفتوگۆ ئەنجام بدەن.

وتیشی " دەبێت من و تۆ قسە بکەین، تەنها بە گفتوگۆکردن لەیەکتر تێدەگەین."

سەرۆک ترامپ لەماوەی ڕابردوودا لە مانگی هەشتدا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەنووساندا وتی " گەلی ڤانزوێلا دەناڵێنێت و خەڵک دەمرێت و چەند بژاردەیەکمان لەبەردەستدایە سەبارەت بە ڤانزوێلا و یەکێک لەو بژاردانە بژاردەی سەربازییە ئەگەر هاتوو پێویست بکات."

شایەنی باسە ڤانزوێلا ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی و ئابووری بۆتەوە و خەڵکەکە بەردەوام لە خۆپیشانداندان دژی حکومەت و مادۆرۆی سەرۆکی ڤانزوێلا بەوە تۆمەتبار کراوە کە هەوڵدەدات سیستمێکی دیکتاتۆری دروست بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG