Accessibility links

ئەمەریکا مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنێت دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە قودس


بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ یەکەم مافی ڤیتۆی خۆی بەکارهێنا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، لەدژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە تیایدا بڕیارەکەی ئەمەریکایان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی قودس وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ڕەت کردەوە و بە هەمان شێوە ڕەتی کردەوە ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەی بگوازێتەوە بۆ قودس.

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی بە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی وت " هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە ئەمەریکا بڵێت لە کوێ باڵیۆزخانەکەمان دابنێین."

لە کۆی 15 وڵاتدا تەنها ئەمەریکا دژی ئەو بڕیارە بوو لە کاتێکدا چواردە وڵاتەکەی دیکە دەنگیاندا بەوەی بڕیارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە قودس ڕەت بکرێتەوە.

لە نوسراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا بە دیاریکراوی ناوی ئەمەریکا نەهاتووە بەڵام تیایدا هاتووە دەڵێت زۆر نیگەرانە سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمدواییەی سەر پێگەی قودس. هەروەها تیایدا هاتووە دەڵێت " هەر بڕیارێکی تایبەت لەلایەن لایەنێکەوە دەربکرێت سەبارەت بە شاری پیرۆزی قودس هیچ کاریگەرییەکەی یاسایی نیە و دانی پێدانانرێت و دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە."

هەیڵی ئاماژەی بەوەدا ئەمە یەکەمین جارە دوای شەش ساڵ ئەمەریکا مافی ڤیتۆ بەکاربهێنێت.

هەیڵی وتی " ئەم مافی ڤیتۆیە وەکو بەرگرییەک لە ئەمەریکا بەکاری دەهێنین هەروەها وەکو بەرگرییەک لە ڕۆڵی ئەمەریکا لە هەوڵەکانی ئاشتیدا بەکاری دەهێنین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمە شەرمەزاری نیە بۆ ئێمە بەڵکو دەبێت سەرچاوەی شەرمەزاری بێت بۆ هەموو ئەوانی دیکە لە ئەنجومەنی ئاسایشدا."

وتی بڕیارەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل نەکردووە، کە لە دەستووری نێودەوڵەتی پێکهاتووە و بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر. هەیڵی ئاماژەشی بەوەدا کە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ پشتیوانی لە پێگەی شوێنە پیرۆزەکانی قودس دەکات و هەروەها پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەت دەکات ئەگەر ئەوە ئەوە بێت کە لایەنەکان دەیانەوێت.

هەیڵی وتی " ئەوە زۆر شەرمەزارییە کە هەندێک هەوڵدەدەن هەڵوێستەکانی سەرۆک ترامپ بشێوێنن بۆ ئەوەی ئەجێنداکانی خۆیان بهێڵنەوە، ئەمەریکا ئازا و ڕاستگۆ بووە کە توانیویەتی ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر ڕابگەیەنێت." ئەو ڕاستییەی کە قودس پایتەختی ئیسڕائیلی مۆدێرنە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نیکۆلای ملادینۆڤ پێش دەنگدانەکە وتی " بەهۆی بڕیارەکەی ئەمەریکاوە ئێستا ڕەوشەکە زیاتر گرژ بووە بەهۆی زیادبوونی ڕووداوەکان و ئەو موشەکانەی کە لە غەززەوە هەڵدەدرێن و هەروەها پێکدادانەکانی نێوان فەڵەستینییەکان و هێزەکانی ئیسڕائیلەوە."

نوێنەری میسڕ عەمر ئەبوڵاتە کە شاندەکەی نوسراوەکەیان ئامادەکردبوو وتی " قودس یەکێکە لە کۆتا پێگە کە کێشەی لەسەرە و دەبێت لەڕێی گفتوگۆی ئاشتیانەی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسڕائیلییەکانەوە یەکلایی بکرێتەوە، هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی ڕاستییەکان لەسەر خاکی قودس بە نایاسایی هەژمار دەکرێت، بڕیاری تاکلایەنانە هیچ کاریگەرییەکی یاسایی نابێت، چونکە یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG