باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هێڵی وتی وڵاتە یەکگرتووەکان پێی وایە گەلی سوری چیتر بەشار ئەسەدییان وەکوو سەرۆک ناوێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دوای ئەوەی پرسیاری لێکرا سەبارەت بە لێدوانەکەی ڕێکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کاتێک لە پایتەختی تورکیا هەفتەی پێشوو وتی گەلی سوری خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان دەدەن، کێلیش لە وڵامدا وتی پێمان وایە چیتر گەلی سوریا بەشار ئەسەدییان ناوێت.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز