Accessibility links

واشنتن ڕێگە بە کۆمپانیا ئەمەریکیەکان دەدات چەکی بچووک هەناردەی ئۆکرانیا بکەن


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت وتی وەزارەتەکە ڕازیبووە لەسەر ئەوەی ڕێگە بە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بدات چەکی سوک و بچووک هەناردەی ئۆکرانیا بکەن.

لیستەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەدەن کە ئۆکرانیا چەند ساڵێکە بڕێکی کەم لەم چەکانە دەکڕێت پێش ئەوەی ڕوسیا نیمچە دوورگەی قەرمی ئۆکرانیا لە ساڵی 2014 دا بگرێتە خۆی.

ناورێت وتی بەپێی بڕیارەکەی کۆنگرێستی ئەمەریکا لە 13ی مانگی دوانزەدا حکومەتی ئەمەریکا چەک بە حکومەتی ئۆکرانیا نافرۆشێت بەڵام ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات لە بەرهەمهێنەرە ئەمەریکییەکان چەک بکڕن.

وتیشی " لە ماوەی بەڕێوبەرایەتییەکەی پێشووی ئەمەریکادا حکومەتی ئەمەریکا ڕازیبووە بە ڕێگەدان بە هەناردەکردن بۆ ئۆکرانیا و ئەمە شتێکی نوێ نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG