Accessibility links

بەریتانیا: بەشدار دەبین لەگەڵ جوڵەی ئەمەریکادا ئەگەر هاتوو هێرشێکی کیمیایی نوێ لە سوریا ئەنجام بدرێتەوە


وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن وتی بەریتانیا لەوانەیە نەتوانێت داواکەی ئەمەریکا ڕەت بکاتەوە بۆ هاوکاری سەربازی لە سوریا ئەگەر هاتوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاریدا شتێک بکات دژی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە.

وڵاتە یەکگرتووەکان سوپای سوریایان تاوانبارکرد بەوەی چەکی کیمیایی بەکارهێنا لە چواری مانگی چواردا و بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس، وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشە وڵاتە یەکگرتووەکان چەند موشەکێکی ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی کرد لە سوریا.

لەلای خۆشیانەوە بەریتانیا پشتیوانی لە جوڵەکەی ئەمەریکا کرد دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەڵام بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری تیادا نەکرد. بەڵام جۆنسن وتی حکومەتەکەی پشتیوانی لە سەرۆک ترامپ دەکات ئەگەر داوای لێبکات بەشدار بێت، ئەگەر هاتوو دووبارە هێرشی کیمیایی تر ڕووبداتەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG