Accessibility links

ماتیس: کڕینی سیستمی دژە موشەکی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە ئەمەریکای نیگەران کردووە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس
وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس وتی ئەمەریکا نیگەرانە سەبارەت بە کڕینی سیستمی دژە موشەکی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە کە ناتوانرێت لەگەڵ سیستمەکانی بەرگری هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەکبخرێتەوە.

ئەمەریکا پێشتر هۆشیاریداوە بە تورکیا لەوەی ئەگەر ئەو کارە بکات ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنرێت و فرۆشییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی کۆمپانیای لۆکهێد مارتن دەخاتە مەترسییەوە.

ماتیس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بە ئاشکرا تورکیا سیستمێکی دژە موشەک و فڕۆکە دەخاتە ناو وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆوە. ناتوانین ئەو سیستمە لەگەڵ سیستمی بەرگری هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەکبخەین. بەڵێ ئەوە نیگەرانی کردووین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG