Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەیدا لە ئەوروپا کۆدەبنەوە


سەرۆکی لیژنەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس بۆ جارێکی تر هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوتا تورکییەکەیدا لە ئەوروپا کۆدەبنەوە وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو هەوڵانەی ئەمەریکا دەیدات بۆ چارەسەرکردنی ترسەکانی ئەنقەرە لەوەی کە ئەمەریکا هێزە کوردییەکانی سوریا پڕچەک دەکات.

جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد وتیشی هەفتەی پێشوو ماتیس وتارێکی جیاشی نوسیوە بۆ ئەنقەرە سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمەریکا لە سوریا.

شایەنی باسە ئەمەریکا هێزە کوردییەکانی سوریا وەکوو هاوپەیمانی خۆی سەیر دەکات لەشەڕیاندا دژی داعش و تورکیاش ڕەخنە لە سیاسەتی ئەمەریکا دەگرێت سەبارەت بە پڕچەککردنی هێزە کوردییەکانی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG