Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا وڵاتیانی خۆی له‌ ئیستانبوڵ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ئاگادار ده‌کاته‌وه‌


Tourists enter the Byzantine-era monument of Hagia Sophia as they pass by an armoured police vehicle in the Old City of Istanbul, Turkey, July 13, 2016.

کونسولخانه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا له‌ تورکیا وڵاتیانی خۆی له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی ئیستانبوڵ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تێرۆرستی وشیار کردۆته‌وه‌.

لێدوانه‌که‌ که‌ دره‌نگانی هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه‌ گوتی ئاماده‌یی به‌شی ئاسایش له‌ ناوچه‌یه‌کی ئیستانبووڵ دا زیاتر بووه‌. هه‌روه‌ها لێدوانه‌که‌ گوتی زانیاری زیاتریان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌ه‌شه‌که‌ نیه‌ و داوای له‌ وڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا کرد که‌ وشیار بمێننه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا شه‌مه‌ له‌ لێدوانێک دا ده‌ڵێت " کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م لێدوانه‌یان له‌ سه‌ر بناخه‌ی ئاماده‌کاری له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی بووه‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ پێی زانیاری نه‌هێنی ڕاسته‌قینه بێت.

ئه‌مه‌ریکا په‌یامه‌کانی ئاسایشی و هوشداری سه‌ردان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ وڵاتیانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و خۆپێشاندان بڵاو ده‌کاته‌وه‌‌.

XS
SM
MD
LG