Accessibility links

کۆشکی سپی : سەرۆک ترامپ سوپاسی ئەردۆگان دەکات لەوەی پشتیوانیکرد و پیرۆزبایی لێدەکات


کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ تەلەفونی بۆ ئەردۆگان کردووە و پیرۆزبایی بردنەوەکەی لێکردووە. هەروەها وتیشی سەرۆک ترامپ سوپاسی ئەردۆۆگانی کردووە کە پشتیوانی هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییە ئاسمانیەکەی سوریا بووە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە سەرۆک ترامپ و ئەردۆگان لەسەر ئەوەش ڕێکەوتوون کە دەبێت لێپرسینەوە لە سەرۆکی سوریا بکرێت لەسەرئەو هێرشە کیمیاییەکەی و هەروەها باسیان لە شەڕی دژ بە داعشیش کردووە.

شایەنی باسە ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ئەردۆگان لە دەنگدانەکەی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیادا براوەیە زۆرێک لە چاودێرانی ئەوروپی و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ڕەخنە لە دەنگدانەکە دەگرن و ناڕازین لە ئەنجامی دەنگدانەکە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG