Accessibility links

بەهۆی ڕێکەوتنە موشەکییەکەی ڕوسیاوە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا زیاد دەبێت


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان نیگەرانییەکانی ئەمەریکای پشتگوێ خست سەبارەت بە بڕیاری حکومەتەکەی بۆ کڕینی موشەکی سیستمی بەرگرییئێس-400 لە ڕوسیا.

لە وتارێکیدا بۆ بەرپرسانی حیزبەکەی ئەردۆگان وتی " ئەوا شێت بوون چونکە ئێمە ئێس-400مان کڕیوە لە ڕوسیا. دەبێت چیمان بکردایە؟ چاوەڕێمان بکردنایە؟ ئێمە هەموو بژاردەکانی کە لەبەردەستماندایە هەڵدەبژێرین بۆ بەهێزکردنی ئاسایشمان."

کڕینی موشەکە گرانبەهاکە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا وئەمەریکای خراپتر کرد کە ماوەی چەند مانگێکە ئەمەریکا دژی ڕێکەوتنەکە وەستاوەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جانی مایکڵ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئێمە نیگەرانی خۆمان دەربڕیوە بۆ بەرپرسانی تورکی سەبارەت بە ئەگەری کڕینی ئێس-400. موشەکی سیستمی بەرگری ناتۆ باشترین بژاردەیە بۆ بەرگریکردن لە تورکیا لە هەموو هەڕەشەکانی ناوچەکە"

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG