Accessibility links

بەرپرسێک: پێویستە تورکیا دەستبەرداری سیستمی S-400 ڕوسی بێت تاوەکو کێشەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا کۆتاییان بێت


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی تورکیا پێویستە " دەستبەرداری " سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی بێت تاوەکو کێشەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا تێپەڕێنێت.

ئەمەریکا دەڵێت ئەم سیستمە هەڕەشەیە بۆ سەر فڕۆکە جەنگییە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا و لەگەڵ سیستمەکانی بەرگری موشەکی هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەک ناگرێتەوە و هەڕەشەیە بۆ سەر تواناکانی بەرگری هاوپەیمانێتیەکە.

بەرپرسەکە بە ڕۆژنامەنووسانی وت سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ سەر تورکیا بەهۆی کڕینی ئەو سیستمە موشەکیە ڕوسیەوە هێشتا لە ئارادایە.

وتیشی " ئەوان دەزانن دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، یان بەردەوام بن لەسەری یان خۆیان دەستبەرداری سیستمی موشەکی بەرگری ئێس 400 بن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG