Accessibility links

پێنتاگۆن: گرژییە سیاسییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کاری نەکردۆتە سەر ئەرکە سەربازییەکان


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" ڕایگەیاند ناکۆکییە سیاسیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کاری نەکردۆتە سەر ئەرکە سەربازییەکان و ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی تورکیان.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کۆڵۆنێڵ ڕۆبەرت مانینگ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە کە ئەم ناکۆکییەکانە کاری نەکردۆتە سەر ئەرکەکان و ئەندامەکانمان، بنکەی سەربازیی ئاسمانی تورکیا لە ئەنجەرلیک بەردەوامە لەو ڕۆڵە گرنگەی دەیبینێت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی ناتۆ و هێزەکانی هاوپەیمانان."

ئاماژەشی بەوەدا تورکیا هاوەڵێکی گرنگە لە ناتۆدا و ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگییە سەربازییە هاوبەشیەکان لەگەڵ ئەنقەرەدا.

جێی ئاماژەیە لەماوەی ڕابردوودا باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێدانی هەموو جۆرە ڤیزایەکی لە هەموو دامودەزگا ئەمەریکییەکان لە تورکیا ڕاگرت. دوای چەند کاتژمێرێک لەوەش تورکیا بە هەمان شێوە پێدانی ڤیزای لە ئەمەریکا ڕاگرت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG