Accessibility links

هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا: دەمانەوێت تورکیا سیستمی بەرگری پاتریۆت بکڕێت


هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پاتریک شانەهان
هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پاتریک شانەهان

هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پاتریک شانەهان وتی دەیەوێت تورکیا وەکو هاوپەیمانی ئەمەریکا بمێنێتەوە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دا، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا پێویستە ئەنقەرە سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت بکڕێت.

لەمیانەی دانیشتنێکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا پرسیار لە شانەهان کرا کە ئاخۆ ئەمەریکا دەیەوێت تورکیا لە پڕۆگرامی ئێف 35 دا بمێنێتەوە، شانەهان لە وەڵامدا وتی " بێگومان دەمانەوێت، دەشمانەوێت تورکیا سیستمی پاتریۆت بکڕێت." ئەمەریکا دژایەتی پلانەکانی تورکیا دەکات بۆ کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕوسی ئێس 400 لە ترسی ئەوەی ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەناوبردنی ئەمنیەتی فڕۆکەی ئێف 35 کە کۆمپانیای لۆکهێد مارتن بەرهەمی دەهێنێت.

لە بەهێزترین ئاماژەی واشنتندا سەبارەت بەوەی تورکیا ناتوانێت لە یەک کاتدا هەردوو سیستمەکەی هەبێت، بەرپرسانی ئەمەریکی بە ڕۆیتەرزیان وت ئەمەریکا پێدەچێت بەمزووانە ئامادەکارییەکان بۆ ڕادەستکردنی فڕۆکەکانی ئێف 35 بە تورکیا ڕابگرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG