وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌ڵێت سه‌ربازانی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا پاسه‌وانه‌ی شاری مه‌نبج له باکوری سوریا ده‌که‌ن وه‌ک به‌شێک له ڕێکه‌وتنی ئه‌و حه‌وتوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی کوردی سوریا له ئه‌و شوێنه بکشێنه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری، نوره‌دین جانکلی له ده‌مێکدا دوای کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناتۆ دره‌نگانی هه‌ینی له بڕوکسل ده‌دوا، گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا، جێمز مه‌تس چاویان پێک که‌وتووه و "کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کارساز و باشمان له سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبج هه‌بوو."
تورکیا به‌رده‌وام داوای له ئه‌مه‌ریکا کردووه که پشتیوانی له هێزه‌کانی پاراستینی گه‌ڵ یان ی پ گ نه‌کات.
ی پ گ له شه‌ری دژی داعش و وه‌ده‌رنانیان له باکووری سوریا و به تایبه‌تی مه‌نبج دا زۆر کاریگه‌ر بووه.
ئه‌م لێدوانانه‌ی وه‌زیری به‌رگری تورکیا له لایه‌ن ئاژانسی په‌یامنێری ئانادۆلوو بڵاوکرایه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه‌ن به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی له‌شکری خۆجێی مه‌نبج گوتی هیچ سه‌ربازێکی تورکیا یان شه‌رکه‌ری لایه‌نگری سوریا بۆ نێو ئه‌و شاره ستراتژیکه نانێردرێن. ئه‌م لێدوانانه‌ی ناوبراو دوای کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ شاندایه‌کی ئه‌مه‌ریکا گوتران.
ئه‌و به‌رپرسه گوتی به گوێره‌ی ئه‌و ورده‌کارییه‌ی له له گه‌ڵ شانداکه‌ی ئه‌مه‌ریکادا هاته به‌ر باس، پاسه‌وانانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکا – تورکیا ته‌نیا له هێله‌کانی پێشه‌وه واتا له نێوان مه‌نبج و ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا بۆ لای ڕۆژئاوا ده‌بن.
ئه‌و گوتی: "ئه‌گه‌ر پاسه‌وانان ته‌نیا له سه‌ر هێله‌کانی پێشه‌وه بن، ئێمه هیچ گرفتێکمان له گه‌ڵیان نیه. به‌ڵام نه‌ک له نێو شار."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌یهه‌ویست لێدوان له سه‌ر وتووێژه‌کانی شاندای ئه‌مه‌ریکا له سوریادا بکات، ته‌نیا گوتی که ڕێکه‌وتنی مه‌نبج "به گوێره‌ی دۆخی سه‌ر گۆڕه‌پان و قۆناخ به قۆناخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زانیاری زیاتر له ماوه‌ی ڕه‌وتی به‌جێگه‌یاندن دا مسۆگه‌ر ده‌کرێت."