سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتی تورکیا وتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پەیوەندیی بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆنەوە کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە سەبارەت بە سەرکەوتنەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسادا.
سەرچاوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەردۆگان بە ماکرۆنی وتووە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا هیوای یەکێتی ئەوروپای بەرزکردۆتەوە و ڕێککەوتوون لە کۆبوونەوەی ئەم مانگەی ناتۆدا چاویان بەیەکتر بکەوێت.
هەروەها ماکرۆن و ئەردۆگان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و تورکیا باشتر بکەن کە بەهۆی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیاوە ناکۆکی تێکەوتبوو.
هەروەها شۆن سپایسەری وتەبێژی کۆشکی سپیش لەبەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پەیوەندیی بە ماکرۆنەوە کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز