Accessibility links

پێنتاگۆن: مەشق پێکردنی فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف 35 بەردەوام دەبێت


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا " پێنتاگۆن " ڕایگەیاند مەشقەکانیان بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەردوو فڕۆکەی ئێف 35 بەردەوام دەبێت لە بنکەی لوک کە سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمەریکایە لە ویلایەتی ئاریزۆنا، ئەمەش سەرەڕای پلانەکانی تورکیا بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا چارلی سەمەرز بە ڕۆژنامەنووسانی وت " مەشقەکان لە بنکەی لوکی سەر بە هێزی ئاسمانی بەردەوام دەبێت."

هەروەها کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی هیچ پلانێک هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دوو فڕۆکەیە، سەمەرز وتی " هیچ پلانێکمان نیە بۆ کردنی ئەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG