Accessibility links

کۆشکی سپی: سزاکانی تورکیا تۆڵەسەندنەوەیە و جێی داخە


وتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرز
وتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرز

کۆشکی سپی وتی سزا داراییەکانی تورکیا وەکو وەڵامێک بۆ سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە تۆڵەسەندنەوەیە و جێی داخە، هەروەها دووبارە داوای لە بەرپرسانی تورکیا کردەوە بەخێرایی قەشە ئەمەریکییەکە ئاندرو برانسن ئازاد بکەن.

وتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرز وتی " زیادکردنی گومرگ لەلایەن تورکیاوە جێی داخە و هەنگاوێکە بە ئاڕاستەیەکی هەڵە. سزاکەی ئەمەریکا بۆ زیادکردنی گومرگ لەسەر تورکیا لە بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکاوە سەرچاوەی گرتووە، لە کاتێکدا زیادکردنی گومرگ لەلایەن تورکیاوە لەسەر ئەمەریکا تۆڵەسەندنەوەیە."

هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی تورکیا بە خراپی مامەڵە لەگەڵ قەشە برانسندا دەکات و وتی ئێمە دەزانین کە ئەو کەسێکی باشە و هیچ شتێکی هەڵەی نەکردووە.

هەروەها ڕوونیشی کردەوە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا بەردەوام دەبێت تەنانەت ئەگەر قەشەکەش ئازاد بکەن.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG