Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە 24 مانگی پێنجدا چاوی بە پاپا فرانسیس دەکەوێت


ڤاتیکان ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە 24 ی مانگی پێنجدا چاوی بە پاپای ڤاتیکان دەکەوێت.

سەرۆک ترامپ دوای سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەنیازە سەردانی پاپا فرانسیس بکات لە ڕۆما پێش ئەوەی بچێت بۆ برۆکسل بۆ کۆبوونەوە لوتکەکەی ناتۆ و دوای ئەوەش دەچێت بۆ سیسیلی بۆ کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست.

لە بەیاننامەیەکی ڤاتیکاندا هاتووە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی دەبێت لە کۆشکی ڤاتیکان.

شایەنی باسە پاپا لە کاتی گەڕانەوەیدا لە میسر بە ڕۆژنامەوانی وت کە هیچ شتێک نازانێت سەبارەت بە هیچ داواکارییەک لەلایەن سەرۆک ترامپەوە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

هەروەها سەردانەکەی سەرۆک ترامپ دەبوو تەنها بۆ برۆکسل و سیسیلی بێت بەڵام سەردانەکەی فراوانکرا و سەردانی سعودیە و ئیسرائیل و ڤاتیکانیش دەکات.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG