سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد تڕا‌مپ، شه‌مه له په‌یامێکی حه‌وتوانه‌ی خۆی بۆ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌دا، وێڕای شیکردنه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی سه‌ردانی ئه‌م دواییانه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وڕوپا سه‌باره‌ت به ئاکامه‌کانی خۆشحاڵی ده‌ربڕی.
سه‌رۆک تڕا‌مپ له ئه‌و په‌یامه‌دا، به وه‌بیرهێناوه‌ی ئه‌وه که له ئه‌و سه‌ردانه‌دا له گه‌ڵ 100 ڕێبه‌ری جیهانی چاوپێکه‌وتنی هه‌بووه، گوتی مه‌به‌ستی ئه‌و له هه‌موو ره‌وتی سه‌ردانه‌که به‌ردنه‌پێشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو. ئه‌و له ئه‌و باره‌یه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به پێک هێنانی هاوبه‌ندییه‌ک له وڵاتان بۆ سه‌رکوتکردنی تێرۆرسم و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ به‌رقه‌راری ئاشتی له جیهان دا کرد.
ئه‌و گوتی: "له عه‌ڕه‌بستانی سعودی شانازی به‌شداریم له کۆنفڕانسێکی مێژوویی ڕێبه‌رانی زیاتر له 50 وڵاتی موسوڵمان و عه‌ڕه‌ب هه‌بوو که تێیدا سه‌لمان پادشای عه‌ڕه‌بستان و ڕێبه‌رانی دیکه خوازیاری خۆیان بۆ بردنه سه‌ری نه‌خشتی خۆیان له خه‌باتکردن و شکست دانی ئه‌و تێرۆریستانه ڕاگه‌یاند که بێ تاوانانی هه‌موو ئاینه‌کان ده‌کوژن.
به گوته‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، له ئه‌و کۆبوونه‌وه بێ وێنه‌یه‌دا ناوه‌ندێکی نوێ بۆ خه‌بات له دژی توندڕه‌ویی دامه‌زرا و گرووپێکی کار بۆ پێشگیری کردن له دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ تۆڕه‌کانی تێرۆرستی پێک هات.