Accessibility links

وەزیری دادی ئەمەریکا بەڵێن دەدات لە هەفتەکانی داهاتوودا ڕاپۆرتەکەی موڵەر بڵاوبکاتەوە


وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیام باڕ

وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیام باڕ بە ئەندامانی کۆنگرێسی وت بەنیازە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ڕاپۆرتەکەی لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 دا بڵاوبکاتەوە.

باڕ لە دانیشتنێکی کۆنگرێسدا وتی " لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا لە دۆخێکدا دەبم کە بتوانم ئەم ڕاپۆرتە ئاشکرا بکەم و دواتر لەگەڵ هەردوو سەرۆکی لیژنەکانی دادوەریدا گفتوگۆ دەکەم سەبارەت بە ڕاپۆرتەکە و هەر داوایەک کە ئەوان هەیانبێت."

جێی ئاماژەیە لە 22ی مانگی سێدا لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر ڕاپۆرتە نهێنییەکەی ڕەوانەی وەزیری دادی ئەمەریکا کرد سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 دا، لێکۆڵینەوەکانی موڵەر سەبارەت بە دۆسییەکە 22 ی مانگی خایاند و یەکێک لەو بابەتانەی کە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرد ئەوە بوو کە ئایا بەریەککەوتن هەبووە لەنێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە ئەو کاتە کاندیدی سەرۆکایەتی بوو لەگەڵ ڕوسیادا یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG