Accessibility links

سەرۆک ترامپ: هێزە کشاوەکانمان لە سوریا یەکسەر ناگەڕێنەوە بۆ ئەمەریکا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی نایەوێت هیچ هێزێکی ئەمەریکا لە سوریا بهێڵێتەوە بەڵام ئەو هێزانەی لەوێ دەکشێنەوە پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئەمەریکا لە شوێنێکی دیکە جێگیر دەکرێن.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەو ئاگربەستەی لەگەڵ تورکیادا پێی گەیشتوون وادیارە بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی ئەگەری ئەوە هەیە دوای کۆتای هاتنی ئاگربەستەکە لە ڕۆژی سێشەممە درێژ بکرێتەوە.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " من دڵنیام لەوەی ئەگەر درێژکردنەوەیەکی کەممان بوێت ئەوا دەیکەین."

هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا ڕایگەیاند تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕادەگرێت.

بەرپرسانی ئەمەریکی لەو کاتەدا وتیان واپێشبینی دەکرێت هەندێک لەو هێزانەی ئەمەریکا لەو ناوچەیەدا جێگیر بکرێن و هەندێکیان ڕەوانەی عێراق دەکرێن.

سەرۆک ترامپ وتی ژمارەیەکی کەم سەربازی ئەمەریکی دەمێننەوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و هەندێکی دیکەیان لە بەشێکی تەواو جیاواز لەنزیک ئەردەن و ئیسڕائیل دەمێننەوە.

وتیشی " لە سەرەتادا بۆ شوێنی جیاوازیان ڕەوانە دەکەین و لەکۆتایدا دەیان هێنینەوە بۆ نیشتیمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG