Accessibility links

سەرۆک ترامپ هەوڵدەدات بودجەی سەربازی بەرێژەی لە سەدا 9 زیاد بکات


سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەوڵدەدات بەڕێژەی لە سەدا 9بودجەی سەربازی زیاد بکات کە خۆی بە زیادکردنێکی "مێژوویی" ناوی دەبات.

کاربەدەستێکی بودجە لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ داوا لە کۆنگرێس دەکات خەرجی پێنتاگۆن بەڕێژەی لە سەدا 9 زیاد بکات کە دەکاتە 54 بلیۆن دۆلار و هەمان بڕە پارە لەو خەرجییان ببڕێت کە بۆ یارمەتیدانی دەرەوە خەرج دەکرێن کە سەر بە بەرگری نین.

سەرۆک کۆتا قسەی نیە لەسەر خەرجی فیدراڵی. پلانەکەی بۆ سوپا بەشێکە لە پیشنیارەکانی بودجە بۆ کۆنگرێس، کە ئەوەش لەدەستی کۆماریـیەکاندایە.

کاربەدەستێک کە ئاشنایە بە پلانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ بودجە وتی زیادکردنی بودجەی سەربازی بە کەمکردنەوەی خەرجی دەزگاکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە و پرۆگرامەکانی دەرەوەی وڵات دەبێت کە سەر بە بەرگری نین.

وەزیری دارایی ئەمەریکا ستیڤن مونچن وتی بودجەکەی سەرۆک ترامپ خەرجی پرۆگرامە فیدراڵیە کۆمەڵایەتیەکان و ئاسایش و تەندروستی کەم ناکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG