Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەمەریکا لە 52 شوێنی ئێران دەدات ئەگەر تاران هێرش بکاتە سەر ئامانجە ئەمەریکیەکان


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا 52 شوێنی ئێرانی دیاریکردووە بۆ لێدان ئەگەر تاران هێرش بکاتە سەر هەر ئەمەریکییەک یاخود دامەزراوەیەکی ئەمەریکی وەکو وەڵامێک بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی.

سەرۆک ترامپ وتی " ئێران زۆر بە جورئەتەوە باس لە بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەمەریکیەکان دەکات وەکو وەڵامێک بۆ کوژرانی سولەیمانی." هەروەها وتیشی " ئەمەریکا 52 شوێنی ئێرانی دیاریکردووە کە هەندێکیان زر گرنگن بۆ ئێران و کلتوری ئێران و ئەو ئامانجانە و ئێران بە خێراییەکی زۆر و بە هێزێکی گەورە لێدەدرێن."

وتیشی " ئەمەریکا هیچ هەڕەشەیەکی دیکەی ناوێت." ئاماژەی بەوەدا ئەو پەنجاو دوو ئامانجەی دیاریکراون بۆ ئەو 52 کەسەیە کە لە ساڵی 1979 دا لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران وەکو دیل دەستگیرکران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG