Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ناتوانێت ڕووبەڕووبوونەوەی لەشکری لە دژی ئێران بە دور بزانێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە سەرکردایەتی ئێران کرد وتووێژی لەگەڵدا بکات سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە بەرنامە ناوەکییەکە و لە هەمان کاتدا وتی ناتوانێت ڕووبەڕووبونەوەی سەربازیی بەدوور بزانێت بەپێی ئەو گرژییانەی ئێستا لە نێوان دوو وڵاتەکەدا هەن.

سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕەتی کردەوە هۆکاری بڵاوکردنەوەی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکان و کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاشکرا بکات.

سەرۆک ترامپ وتی " هەندێک زانیاریمان لایە کە ئێوە ناتانەوێت بیزانن، باس لە هەڕەشەی مەترسیدار دەکات و پێویستە لەسەرمان ئاسایشێکی زۆر بۆ ئەم وڵاتە و کۆمەڵێک وڵاتی دیکە دابین بکەین."

سەرۆک ترامپ کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا هێشتا مەترسی هەڵگیرسانی جەنگ لە ئارادایە لەکاتێکدا سوپای ئەمەریکا لە ناوچەکەدایە، سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا وتی " پێم وایە دەتوانن هەمیشە ئەوە بڵێن، ئەوە ڕاست نیە؟ نامەوێت بڵێم نەخێر بەڵام هیوادارم ئەوە ڕوونەدات. یەکێک لە بەهێزترین کەشتی فڕۆکە و چەک هەڵگرمان هەیە لە جیهاندا و نامانەوێت هیچیش بکەین."

پێشتر سەرۆک ترامپ ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕابەرانی ئێراندا بەڵام هیچ سوودێکی نەبووە، لە کۆنگرەکەدا دووبارە داوای گفتوگۆی کردەوە

وتی " ئەوەی پێویستە لەسەر ئەوان ئەوەیە پەیوەندییم پێوە بکەن و دانیشین. دەتوانین بگەین بە ڕێکەوتنێک، ڕێکەوتنێکی دادپەروەرانە. هەموو ئەوەی ئێمە لەوانمان دەوێت ئەوەیە چەکی ناوەکییان نەبێت. ئەوەش داوایەکی زۆر قورس نیە. هەروەها یارمەتیشیان دەدەم بگەڕێنەوە بۆ ڕەوشێکی باشتر."

وتیشی " پێویستە پەیوەندیی بکەن. ئەگەر بیکەن ئەوا کراوە دەبین لە گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG