Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت یارمەتی ئێران دەدەین لە قەیرانی کۆرۆنادا ئەگەر داوامان لێبکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئامادەیە یارمەتی ئێران بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ئەگەر تاران داوای یارمەتی بکات.

سەرۆک ترامپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەگەر ئێران یارمەتی بوێت، ئەوا ئامادەم."

هاوکات لە هەمان کۆنفرانسدا سەرۆک ترامپ وتی حەز دەکات یارمەتی زیاتری ویلایەتەکان و حکومەتە ناوخۆییەکانی ئەمەریکا بدات بەڵام ئەوە لە پاکێجێکی دیکەدا دەبێت کە دواتر لەگەڵ کۆنگرێسدا تاوتوێی دەکەن.

سەرۆک ترامپ کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە داواکارییەکەی دیموکراتەکان بۆ پێدانی یارمەتی زیاتر بە ویلایەت و حکومەتە ناوخۆییەکانی ئەمەریکا، وتی " حەز دەکەم یارمەتیان بدەم، بەڵام ئەوە بۆ کاتێکی دیکە."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان نزیک بوونەتەوە لە واژۆکردنی ڕێکەوتنێک بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەک کە یارمەتی ئابووری وڵاتەکە دەدات کاریگەری ئەو زیانانەی لەسەر نەمێنێت کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە توشی بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG