Accessibility links

بەرپرسێکی باڵا: کۆشکی سپی نایەوێت درێژە بە دادگاییکردنی سەرۆک ترامپ بدرێت


بەڕێوبەری ئۆفیسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مارک شۆرت

بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا وتی کۆشکی سپی نایەوێت ڕێوشوێنەکانی دادگاییکردنی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە ئەنجومەنی سینات درێژە بکێشێت، ئاماژەشی بەوەدا سەرۆک هیچ کێشەیەکی نیە لە دادگاییکردنەکەدا ئامادە ببێت و بەبێ هیچ گەواهیدەرێک بەرگری لە خۆی بکات.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە دیموکراتەکان تیایدا باڵا دەستن بە کۆی دەنگ سەرۆک ترامپیان تۆمەتبارکرد بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کۆسپ خستنە بەردەم کارەکانی کۆنگرێس.

دیموکراتەکان هەوڵدەدەن شتێک بکەن یاریدەدەرە باڵاکانی سەرۆک ترامپ گەواهی بدەن بەڵام ڕابەری کۆمارییەکانی لە ئەنجومەنی سینات میچ مککۆنێل دەیەوێت دادگاییکردنەکە بەخێرایی ئەنجام بدرێت و هیچ گەواهیدەرێکی نوێ بانگهێشت نەکرێت.

مارک شۆرتی بەڕێوبەری ئۆفیسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس بە کەناڵی ئێن بی سی وتی کۆشلی سپی پشتیوانی لە ئامانجەکەی مککۆنێل دەکات لەوەی دادگاییکردنەکە خێرا ئەنجام بدرێت.

وتی " بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا نیگەران نیە لەسەر دادگاییکردنێکی درێژخایەن، ئەوان بە پەرۆشەوەن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لەپێناو بەرژەوەندی گەلی ئەمەریکادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG