Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ " هەواڵی دڵخۆشکەر " سەبارەت بە کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


وتەبێژی کۆشکی سپی کایڵی مکنانی وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە کاتێک کۆنگرە ڕۆژنامەوانیە ڕۆژانەییەکانی دەست پێدەکاتەوە، سەنگ دەخاتە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەواڵی دڵخۆشکەر سەبارەت بە چارەسەر و پێکوتەکانی ڤایرۆسەکە ڕادەگەیەنێت.

مکنانی بە کەناڵی فۆکس نیوزی وت کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکان " ڕۆژانە " دەبن و کاتژمێر پێنج یاخود شەش بەکاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەبەسترێن.

لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا، ڕۆژانە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ شارەزایانی بواری تەندروستیدا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەست و بۆ چەند کاتژمێرێک وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسانی دەدایەوە، بەڵام دواتر ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانیانە کەمبوونەوە.

مکنانی وتی سەرۆک ترامپ دوای ئەوەی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکان بۆ قسەکردن لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، "بەنیازە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسان بداتەوە و کۆمەڵێک هەواڵی دڵخۆشکەر ڕادەگەیەنێت سەبارەت بە چارەسەرکردن و پێکوتەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG