Accessibility links

سەرۆک ترامپ داوا لە کیم دەکات شتێک بکات تاوەکو سزاکان لەسەر کۆریای باکوور لاببات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کرد شتێکی بەرجەستە بکات تاوەکو بتوانێت سزاکانی سەر کۆریای باکوور لاببات کە بەهۆی بەرنامە ناوەکییەکەیەوە سەپاندوویەتی بەسەریدا.

سەرۆک ترامپ پێش یەک هەفتە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کیمدا وتی " سزاکانم لانەبردووە، دەمەوێت بتوانم ئەوە بکەم، بەڵام بۆ ئەوەی ئەوە ڕووبدات دەبێت شتێکی بەرجەستە ببینین لەلایەن لایەنەکەی ترەوە."

وتیشی " پەیوەندییەکانی نێوان من و سەرۆک کیم زۆر باشن، سەرم ناسوڕمێت ئەگەر سەرکەوتنێک ببینم. پێم وایە پێشڕەوییەکی گەورە دەبینین، باوەڕ ناکەم ئەمە کۆتا کۆبوونەوە بێت."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG