Accessibility links

مێدیای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا پلانی کێشانه‌وه‌ی 4،000 سه‌ربازی له‌ ئه‌فغانستان هه‌یه‌


سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانستان

تڕامپ پێشتر ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ده‌یه‌وێت گرفتاری له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ر شوێنێکی ده‌ره‌وه‌ بکرێت که‌م بکاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕامپ زوویه‌کی ئه‌م حه‌وتووه‌ پلان بۆ کێشانه‌وه‌ی 4،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ک میدیای ئه‌مه‌ریکا گوتیان.

وتووێژه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و تالیبان حه‌وتوویه‌ک له‌ مه‌وپێش ده‌ستیان پێکردنه‌وه‌ له‌ ده‌مێکدا هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگایه‌ک بدۆزنه‌وه‌ که‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌ که‌م بێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ ئاگربه‌ستێک بگه‌ن.

وتووێژه‌کان پێنج شه‌مه‌ له‌ لایه‌ن واشنگتنه‌وه‌ ڕاگیران، به‌ڵام، دوای هێرشێک له‌ لایه‌ن تالیبان له‌ نزیک بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌وایی له‌ باکووری کابول که‌ دوو مه‌ده‌نی کوژران و زیاتر له‌ ده‌ که‌سیش برینداربوون.

له‌ ئێستا دا 13،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانستانن.

ته‌له‌ڤزیونی ئێن.بی.سی ئه‌مه‌ریکا گوته‌کانی سێ کاربه‌ده‌ستی پێشوو و ئێستای ئه‌مه‌ریکای هێنایه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕامپ ده‌یه‌وێت کێشانه‌وه‌ی 4،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانستان ڕابگه‌یه‌نێت.

دوو له‌ ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ گوتیان هه‌ندێک له‌ سه‌ربازه‌کان به‌ زوویی ده‌گوازرێنه‌وه‌، له‌ ده‌مێکدا سه‌ربازانی تر کاتێک خۆله‌که‌یان ته‌واو ده‌بێت سه‌ربازی دیکه‌ جێگایان ناگرنه‌وه‌.

سی. ئێن. ئێن گوته‌ی کاربه‌ده‌ستێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕامپ هێنایه‌وه‌ که‌ده‌ڵێت کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازان ده‌کرێت ئه‌م حه‌وتووه‌ بیت، به‌ڵام کاتی کێشانه‌وه‌ی له‌ گۆڕان دایه‌."

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا یه‌کشه‌مه‌ وه‌ڵامی داوای ئاژانسی فڕانس پرێسی نه‌دایه‌وه‌ که‌ لێدوان له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بدات، و وه‌زاره‌تی به‌رگری گوتی کۆشکی سپی ده‌توانێت له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ لێدوان بدات، که‌ کۆشکی سپی ده‌ستبه‌جی لێدوانێکی نه‌دا.

به‌ گوێره‌ی به‌رنووسی ڕیکه‌وتنه‌که‌ له‌ مانگی سێپتامبر که‌ دوای سێ ساڵ وتووێژ پێیگه‌یشتن، تالیبان پێویسته‌ به‌ڵینداری پێوانه‌کانی دیاریکراوی ئاسایش بێت، و په‌سندی بکات له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغان وتووێژ بکات و به‌ڵێنی بدات له‌ به‌رامبه‌ر کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕ و ئاژاوه‌ که‌م بکاته‌وه‌.

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد تڕامپ مانگی ڕابردوو له‌ سه‌ر پێویستی بۆ ئاگربه‌ستێک پێیداگرت و سه‌ردانێکی له‌نه‌کاوی بۆ بنکه‌ی هه‌وایی باگرام له‌ 28ی نوامبر بۆ ئه‌فغانستانێ کرد بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژنی سپاسگوزاری له‌ گه‌ڵ سه‌ربازان ڕێز بگرێت و له‌ گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغان ئه‌شڕه‌ف غه‌نی چاوپێکه‌وتنی هه‌بێت.

XS
SM
MD
LG