Accessibility links

وه‌زیری خه‌زێنه‌: ئه‌گه‌ر تاران مه‌رجه‌کانی پێویست به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریکا هه‌موو گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران به‌ کۆتایی دێنێت


به‌ گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیتێرز، ستیڤن منوچن ئه‌و بابه‌ته‌ی رۆژی شه‌مه‌ له‌ ماوه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ دۆحه‌ی پێته‌ختی قه‌ته‌ر هێنایه‌گۆڕ.

ئه‌و وه‌زیره‌ گوتی بوونی سه‌بازانی ئه‌مه‌ریکا له‌ له‌ عه‌ڕه‌بستانی سعودی ته‌نیا له‌ سه‌ر بناخه‌ی به‌رگری له‌ خۆکردن بووه.

هه‌روه‌ها به‌ کۆنفڕانسه‌که‌ی گوت که‌ هێرشه‌کان بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌کانی نه‌وتی عه‌ڕه‌بستانی سعودی، که‌ ئه‌مه‌ریکا تاوان ده‌خاته‌ سه‌ر تاران، هێرش بۆ سه‌ر ئابووری جیهان بوون.

کاناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن.بی.سی هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرتێکی له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌، له‌ پێوه‌ندی گه‌مارۆکانی ئێران گوته‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی هێنایه‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست له‌ سه‌پاندنی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ خۆپاراستن له‌ شه‌ڕه‌.

ئه‌و وه‌زیره‌ له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی دا گوتی، هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرین ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌وره‌ترێن جێگره‌وه‌ بۆ شه‌ڕ و پێکدادان له‌ جیهان دایه‌.

وه‌زیری خه‌زێنه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ گوتی که‌ گه‌مارۆکان بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌و ئامانجه‌ ئاکامیان هه‌بووه‌.

XS
SM
MD
LG