Accessibility links

پێنتاگۆن دەڵێت موشەکی پاتریۆت و ڕادار لە سعودیە بڵاودەکاتەوە


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ( پێنتاگۆن ) وتی بەنیازە چوار ئامێری ڕادار و سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت و نزیکەی 200 کەس ڕەوانەی سعودیە بکات بەمەبەستی بەهێزکردنی بەرگری سعودیە، ئەمەش دوای هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە لەم مانگەدا.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئەمەریکا دوای ئەوە هات ڕۆژی هەینی ڕابردوو وتی بەنیازە هێزی زیاتر ڕەوانەی سعودیە بکات.

سوپای ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی " کەلوپەلی سەربازیی زیاتر ئامادە کراوە وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەو کاتەی فەرمان دەکرێت بڵاوبکرێنەوە." ئەمەش مانای ئەوەیە دەتوانرێت بەخێرایی بەکاربێن لەکاتی ڕوودانی هەر هێرشێکدا. دوو سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت و سیستمێکی ثاد لەنێو ئەو چەکانەدان کە ئەمەریکا ڕەوانەی سعودیەی دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆناثان هۆفمان وتی واشنتن پێشبینی یارمەتی سەربازیی زیاتر دەکات لە هاوپەیمانەکانی، بەڵام بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ وڵاتێک بدات.

وتیشی " وڵاتانی دیکە ڕەخنەیان لە خراپیی ئێران گرتووە لە ناوچەکەدا و پێشبینی ئەوە دەکەین هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بەهێزکردنی بەرگرییەکانی سعودیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG