Accessibility links

ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەنیازن وەبەرهێنانەکان لە ڕووسیا قەدەغە بکەن و سزا بەسەر بانکەکانی ئەو وڵاتەدا بسەپێنن


بۆرۆدیانکا، ئۆکرانیا

سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە وتی ڕۆژی چوارشەممە ئەمەریکا و هاوپەیمانان سزای نوێ بەسەر بانک و بەرپرسانی ڕووسیادا دەسەپێنن و وەبەرهێنان لە ڕووسیادا قەدەغە دەکەن. ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمەریکا و ئۆکرانیا ڕووسیایان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە شارۆچکەی بوچای ئۆکرانیا.

سەرچاوەکە بە ڕۆیتەرزی وت سزاکان کۆتوبەندەکانی سەر دامەزراوە داراییەکان و پڕۆژەکانی دەوڵەتی ڕووسیا زیاتر دەکەن، هەروەها بەرپرسانی حکومەتی ڕووسیا و خێزانەکانیشیان دەکەنە ئامانج.

سەرچاوەکە وتی " ئەمەریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی حەوت و یەکێتی ئەوروپادا، سەپاندنی کۆمەڵێک سزای توندی دیکە بەسەر ڕووسیادا ڕادەگەیەنێت کە ئابووریی و دارایی و تەکنەلۆجیای ڕووسیا گۆشەگیرتر دەکات."

وتیشی " سزاکان ئامڕازە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتی ڕووسیا دەکەنە ئامانج، زیانێکی دەستبەجێ و تیژ دەگەیەنن بە ئابووری ڕووسیا، هەروەها کلیپتۆکرەیسی ڕووسیا دەکەنە ئامانج کە پشتیوانی دارایی لە جەنگەکەی پوتن دەکات."

بەرپرسێکی باڵای فەڕەنساش وتی پێدەچێت ڕۆژی چوارشەممە یەکێتی ئەوروپاش سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت. ڕۆژنامەی واڵ ستریت جێڕناڵ وتی ڕەنگە سبیربانک لەنێو ئەو بانکە ڕووسیانەدا بێت کە سزاکان دەیانگرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG