Accessibility links

ئەمەریکا یارمەتی ڕەققە دەدات لە گەڕاندنەوەی ئاو و کارەبا بۆ شارەکە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند هەوڵدەدات یارمەتی پێشکەش بکات بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕەققە دوای ئەوەی ڕێکخراوی داعش لەو شارەدا شکستیان هێنا و شارەکە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات کۆنتڕۆڵکرایەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " یارمەتی دەدەین و دەبینە پێشەنگ لە گەڕاندنەوەی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە بۆ شاری ڕەققە."

وتیشی " ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانمان ئامادەن بۆ هەنگاوەکانی دواتر و لە کارکردنمان پێکەوە بەردەوام دەبین بۆ پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەوانەی کە پێویستیانە و پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری لە ڕەققە و هەموو ئەو شوێنانەی دیکەش کە ڕزگارکراونەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG