Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت گەورەترین مەشقی سەربازی لە ئەوروپادا ئەنجام دەدات


جەنەڕاڵێکی ئەمەریکا بە ناوی بار سیگن وتی وڵاتەکەی لە ماوەی نێوان مانگەکانی چوار و پێنجی ساڵی داهاتوودا 20 هەزار سەرباز ڕەوانەی ئەوروپا دەکات، ئەمەش بە مەبەستی ئەنجامدانی گەورەترین مەشقی سەربازی لەسەر خاکەکانی ئەوروپا لەدوای جەنگی ساردەوە، ئەمەش وەکو جەخت کردنەوەیەک لەسەر پابەندبوونی ئەمەریکا بە هاوپەیمانێتی ناتۆوە.

چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕەخنەی لە وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ گرت بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجی بەرگرییان لە هاوپەیمانێتیەکەدا، سیگن جەختی لەوە کردەوە ئەو مەشقانە کە سەنگ دەخەنە سەر ئەڵمانیا گەورەترین مەشقی سەربازی دەبن لە 25 ساڵی ڕابردوودا.

سیگن کە سەرپەرشتی ئەرکەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەکات لە بنکەکەی لە بەلجیکا بە ڕۆیتەرزی وت " ئەمە بەدڵنیاییەوە یەکگرتوویی هاوپەیمانێتیەکە دەردەخات و هەروەها پابەندبوونی ئەمەریکاش بە هاوپەیمانێتیەکەوە دەردەخات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG