سه‌رۆک دانۆڵد تڕا‌مپ له په‌یامێکی به بۆنه‌ی ڕۆژی سپاسگوزاری بۆ سه‌ربازانی له‌شکری له ده‌وری جیهان دا ستایشی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکای کرد و به بۆنه‌ی خزمه‌ته‌کانیان سپاسی کردن.
جێگای شانازیه له گه‌ڵ ئێوه بدوێم و سپاسی خواتان پێشکه‌ش بکه‌م له به‌ر ئه‌و به‌ره‌که‌ته‌ی ئازادی و بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که له به‌رگری کردنی ئێمه و ئازادی دا خاوه‌ن بوێرن.
سه‌رۆک، که ئێستا له پشوودانی دوایی حه‌وتوودایه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی له‌شکری کرد که له عێراق و ئه‌فغانستان دا ئه‌نجامیان داوه.
سه‌رۆک تڕا‌مپ ئاماژه‌ی به بڕیاری مانگی ئاگوستی کرد که شه‌ر له ئه‌فغانستان دا به‌رفره‌وان بکات و گوتی، "ئێمه شه‌ڕ بۆ سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ین. و ئێوه له ماوه‌ی سێ بۆ چوار مانگی ڕابردوو به قۆناخێک گه‌یشتوون که پێشتر که‌س نه‌یدیتووه."
کۆمانداری باڵای ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان، ژێنراڵ جان نیکڵسن، ئه‌م حه‌وتووه ئاگایی دا که شه‌ری 16 ساڵ هه‌روا له ڕاوه‌ستان دایه و یاخی بوان کۆنتڕۆڵی هه‌مان هه‌ریم و جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن که پاره‌که ده‌یانکرد.
به‌ڵام هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێشکه‌وتنی مه‌زنتریان له شه‌ڕی داعش له عێڕاق و سوریا دا به ده‌ست هێناوه. تڕا‌مپ سه‌باره‌ت به عێڕاق گوتی: " ئێمه به‌ڕاستی سه‌رده‌که‌وین." گوتیشی که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی پێشوو "ڕێگایان به ئێوه نه‌ده‌دا که سه‌رکه‌ون."