Accessibility links

سەرۆک ترامپ : ئەمەریکا چاودێری هێرشە تیرۆریستییەکەی فلیپین دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا لەنزیکەوە چاودیری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فلیپین دەکات بەڵام سەرۆکی پۆلیسی فلیپین وتی ڕووداوی تەقەکردنەکەی سەر بازاڕەکە لەوانەیە ڕووداوێکی دزیکردن بووبێت.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی لەکاتێکدا کە بڕیاریدا ئەمەریکا بێتە دەرەوە لە ڕێکەوتنی کەش و هەوای پاریس وتی " ئێمە لەنزیکەوە چاودێری دەکەین، بەڵام شتێکی ناخۆشە ئەوەی لە جیهاندا ڕوودەدات بەهۆی تیرۆرەوە."

سەرۆکی پۆلیسی فلیپین وتی هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی ئەو ڕووداوەی تەقەکردنەکەی مانیلا پەیوەندی هەبێت بە تیرۆرەوە و لەوانەیە ڕووداوێکی دزیکردن بووبێت.

ڕۆناڵد دیلا ڕوسا وتی پۆلیس کۆنتڕۆڵی باروودۆخەکەی کردووە و پێدەچێت ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی ڕابگەیەنێتب لە رووداوەکە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG